ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ هێرشیان كرده سه‌ر خانوویێك له به‌هه‌شت ئابادی شارستانی به‌مپوور و شه‌ڕ هاته ئاراوه، له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، ١٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، دوو چه‌كداری نێو خانووه‌كه كوژراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له “ئه‌كره‌م ناروویی زه‌ینه‌دینی”، هه‌روه‌ها دوو ژن به ناوه‌كانی “ڕازیه ناروویی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “خه‌یرگوڵ ناروویی زه‌ینه‌دینی” ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار هێزی سپای پاسداران كوژراون و چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و هێزه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی سپای پاسداران وێڕای هه‌بوونی ژن و منداڵ له نێو ئه‌و خانووه‌دا، به ئارپی جی و چه‌كی قورس ماڵه‌كه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.