له دوو ڕۆژی ڕابردوودا و له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له ڕێگای مهاباد- بۆكان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و پراید له ڕێگای مهاباد- بۆكان، هاووڵاتییك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون،هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه و له هه‌مان مێحوه‌ر له‌ڕووداوێكی هاتووچۆی دیكه‌دا، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدابوو و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندارببوون.