ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له ئوستانی ئیلام، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ١٠ی پێش نێوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی “ئیمداد خودڕه‌و”ی سایپا له نزیك گوندی “گوڵان”ی سه‌ر به شارستانی “ساڵج ئاباد” پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، له نزیك شاری “سه‌رابله” ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكدا پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.