به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له خانوویه‌كی دوو نهۆمی له یه‌كێك له گونده‌كانی شارۆچكه‌ی مووچشی سه‌ر به شاری كامیاران منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له گوندی “فارس ئاباد”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مووچش ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه به‌هۆی به‌ر‌هه‌مهێنانی كه‌لووپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد له ئێران ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی.