کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی شەش كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان

كوژران و برینداربوونی شەش كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای كه‌لار

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، لە ڕێگای نێوان “کەلار- ده‌ربه‌ندیخان” ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و لەئەنجامدا هاووڵاتییه‌ك گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیكه‌ش بریندار بوون .

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی “کەلار” و “باوەنور” کراون.  بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماری ڕووداوەكانی هاتوچۆی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا 294 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە و 368 کەس بریندار و ٣٦ كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.