ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو سه‌واری له جاده‌ی نێوان سه‌قز بۆ بۆكان، سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری “پی كه‌ی” و پاتڕۆڵ ڕوویداوه و دوو سه‌رنشین ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌س بریندار بوون. پاش گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، بریندارێك به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه و دۆخی ته‌ندرووستی سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش ناجێگیره.