ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له جاده‌ی نێوان شووت بۆ ماكوو ڕوویدا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی جاده‌یی، ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ، خراپی ڕێگه و بان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه و ساڵانه به سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی.