ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان سنه بۆ مه‌ریوان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ هاووڵاتی دیكه‌ی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ٣٦ كیلۆمتری جاده‌ی سنه- مه‌ریوان و نزیك گوندی شێخ شه‌ربه‌تی پێكیانداداوه و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره.