کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌ی مهاباد- ورمێ

كوژران و برینداربوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌ی مهاباد

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری له‌ مێحوه‌ری مهاباد بۆ ورمێ، هاووڵاتیێک گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو سه‌واری پژۆدا ڕوویداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌.