له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٥ و ١٦ی ڕه‌شه‌مه، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و سنه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری مه‌عده‌نی “ته‌زره”ی داموغان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی سنه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی له شارۆچكه‌ی پشت ترمیناڵی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها كرێكارێكی ئاسانسۆڕسازی له شاری ئیسفه‌هان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كابینی ئاسانسۆڕهكه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ته‌رزه” له داموغان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.