ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٤ و ١٥ی ڕه‌شه‌مه، له هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شارستانه‌كانی ته‌فتان، زێهه‌ك و سه‌راوان سێ هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی سێشه‌ممه، چه‌كدارانی نه‌ناسراو ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ كه بۆ ناشتنی ته‌رمی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان ڕۆیشتبوون، دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه پیاوێك به ناوی “زۆبه‌یر به‌هادۆرزهی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ كوژرا و كه‌سێك به ناوی “ئیمان به‌هادۆرزهی” و ژنێك به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د كه‌مالی نژاد” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له گوندی ته‌هره‌كی سه‌ر به شارستانی زێهه‌ك به ته‌قه‌ی چه‌كدارێك كوژراوه، له شارستانی سه‌راوانیش، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “ئارمین میرمورادزهی” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه به چه‌ك كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌سیجیه بوومیه‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران كه به له‌گوور ناسراون، زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.