کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ به‌لووچستان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ به‌لووچستان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له‌ به‌لووچستان، پێنج سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ ڕێگای نێوان واشدۆزاپ، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه‌ و پاش ڕووداوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ ڕێگای نێوان خاشزاهیدان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ دوو سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه‌ كه‌ناسنامه‌ی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “عه‌بدۆلڕه‌ب په‌سكووهیو  كه‌سێك به‌ناویكه‌هرازی“. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢١ی زاینیدا لاینكه‌م ٨٧ سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ سێ كه‌سیان میرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ بوون و زیاتر له‌ ٣١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.