بەرەبەیانی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، لە تێكهەڵچوونێكی چەکداری له شارستانی سه‌راوان، هێزێكی ڕژیم به ناوی “مێهدی نووری ئه‌فشار” كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه كه ڕێكخراوی “حال وه‌ش”، کە هەواڵەکانی بەلووچستان ڕووماڵ دەكات، ژمارەی کوژراوانی ٤ کەسی ڕاگەیاندووە. به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی “به‌م پۆشت”ی سه‌راوان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتومبێلێكی ڕژیم و چوار كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و برینداربوون و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.