له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، تەقینەوەی بۆمبی پووچەڵنەکراوی مانۆڕی نیزامی كۆماری ئیسلامی له نه‌غه‌ده بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
لە ئاکامی تەقینەوەی گوللە تۆپی بەجێماو لە مانۆڕی سەربازی كۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری شاری نەغەدە، هاووڵاتییەک بەناوی “کامیل ڕەسوڵپوور” خه‌ڵكی گوندی “مێمه‌ند” گیانی لەدەستدا. له‌و ڕووداوه‌دا هاوژینی ناوبراو به‌ناوی “سه‌لیمه به‌رزگه‌ر” و هاووڵاتیه‌كی دیكه به‌ناوی “سه‌لیم ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر” به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “شێخه سوور”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار ببوو.