کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سۆران و ئێرانشار

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١٠ و ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕ‌ژیم له‌ شاره‌كانی سۆران و ئێرانشار گیانیان له‌ده‌ستدا و شارومه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆری حال وه‌ش، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شارستانی سیب و سۆران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ناوی “سه‌عدۆڵڵا سه‌نجه‌ری” كردووه‌  و ناوبراو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئێرانشار، تاكسییه‌كی ئێسنه‌پیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی لوڕ و به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌نده‌ لوڕه‌كه‌ ناوی “مێهدی حسێن پور” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی یاسووج و دانیشتووی ئێرانشار بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-