ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم له ناوچه‌ی “ده‌شت شوره”ی جازمووریان ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی هاووڵاتیان به‌لووچ كرد و به‌هۆیه‌وه شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ هۆكار ئۆتومبێلی هاووڵاتیان به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “شاهپور بامری” گیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرمان گوازراونه‌ته‌وه و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.