به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “ئیسماعیل عه‌بدی” گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی “حه‌مید مورادی” و “به‌ختیار” به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، “ئیسماعیل” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بازان”ی سه‌ر به شاری جوانڕویه و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ست داوه،هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی “حه‌مید” و “به‌ختیار” خه‌ڵكی گونده‌كانی “چووب ئاباد” و “دێتوو”ی سه‌ر به‌شاری جوانڕۆن كه به فیشه‌كی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٠ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراو و برینداربوون و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵوێستێكی جیددی به‌رامبه‌ر به‌و جینایه‌ته نه‌گرنه‌به‌ر، ڕه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵكۆژكردنی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه درێژه‌ی ئه‌بێت.