کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ شه‌نگاڵ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هبادێكی ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ ناوچه‌ی “ته‌ل عه‌زیز”ی شه‌نگاڵ كردۆته‌ ئامانج و له‌ ئاكانی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون به‌ڵام هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌.