وه‌زاره‌تی بێهداشتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌له‌ستین ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و چه‌ند فه‌له‌ستینی له نزیك شاری “جه‌نین”، دوو فه‌له‌ستینی و ئه‌فسه‌رێكی ئیسڕائیلی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماهی یه‌ك مانگی ڕابردوودا شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان گرووپه فه‌له‌ستینیه‌كان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و ئه‌و دوو فه‌له‌ستینیه‌ی گیانیان له‌دستداوه دوو لاوێ ته‌مه‌ن ٢٢ و ٢٣ ساڵ بوون.