ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبارد، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران، یه‌كێك له ئه‌ندامانی سیتادی ئه‌و ناوه‌نده به چه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر پێرسۆنێلی شیركه‌ت و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و هێرشه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.