نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لە ماڵێکی شارۆچکەی ئیسلامییەی سهر به شارستانی مێهران له پارێزگای ئیلام، دوو کەس بە ناوەکانی “شەهرام” تەمەن ٢٧ ساڵ و “عەباس شیرینیا”، ٣٥ ساڵ گیانیان لەدەست دا و منداڵێكی تهمهن ١٥ ساڵ بهسهختی بریندار بوو.
شایانی باسە کە لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی هەلی کار، کۆمەڵێک کەس بۆ بژێویی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوو لە کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە وپاشماوە مەترسیدارەکانی شەڕ دەکەن و بەهۆی کۆکردنەوە و ڕاگرتنیان لە ماڵەکانیاندا، هەندێک جار ڕووداوی لەم جۆرە ڕوو دەدەن و قوربانی لێ دەکەوێتەوە.