ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، دوو كرێكاری بیناسازی له شاری كرمان له ڕووداوێكی كار دا گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی له شاری ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری بیناسازی له شارستانی چووپاری سه‌ر به پارێزگای كرمان، له كاتی كاركردن دا كه‌وتنه بن داروپه‌ردوودا و پاش ڕزگاركردن، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی لاوی بیناسازی له شارستانی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه، له به‌رزایی كه‌وته سه‌ر كۆمه‌ڵێك میلگرد و به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.