له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی بیناسازی له شاری مه‌ره‌ند و دوو كرێكاری شیركه‌تی پاڵاوتنی دۆروود به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی بیناسازی له شاری مه‌ره‌ند به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی به‌نزینی (نه‌فتا) له شاری دۆروود دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.