ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، دوو كرێكار له وه‌رامین و ئه‌نار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێك له ئیسلامشار كه‌م ئه‌ندام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی كاركردن له سه‌ر مه‌زرای كه‌شاوه‌رزی، به‌ر بۆته‌وه نێو چالاوێكی قووڵ و گیانی له‌ده‌ست داوه. له شارۆچكه‌ی ئه‌مینشاری سه‌ر به شارستانی ئه‌نار، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به ناوی “داوود په‌یخه‌سته” به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شارۆچكه‌ی چوار دانكه‌ی سه‌ر به شارستانی ئیسلامشار، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌هۆی گیرخواردنی مه‌چه‌كی ده‌ستی له نێو ده‌زگای بڕینه‌وه‌ی ئاسن كه‌م ئه‌ندام بووه.