ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ سووختبه‌ر به‌ناوه‌كانی “ئاسف و تارق پاهه‌نگ” و “عه‌رزمحه‌ممه‌د ڕیگی” له دوو ڕووداوی جیاجیا دا له شاره‌كانی چابه‌هار و ئێرانشار كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، دوو برای سووختبه‌ر به‌ناوه‌كانی “ئاسف و تارق پاهه‌نگ” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ به‌ریس تووشی ڕووداو بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك له مێحوه‌ری ئێرانشار تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌ناوی “عه‌رز محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی گوندی “غه‌ریب ئابادی” ته‌فتان له نێو ئاگردا سووتا و گیانی له‌ده‌ستدا.