ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی پاسگای سه‌هل ئاباد له نێهبه‌ندان، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك پێكرا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم به‌دۆی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، سووختبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شه‌وی ڕابردوو، هێزه ئینتزامییه‌كانی ئێرانشار ئۆتۆمبێلێكیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و دوو كه‌سیان كوشتووه.