ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه بۆ سه‌ر وێزگه‌یه‌كی قه‌تار له شاری “كراماتورسك” ڕۆژئاوای ئۆكراین، لانیكه‌م ٣٢ هاووڵاتیی گیانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوونه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی وڵاتی ئۆكراین، له كاتی ئه‌م هێرشه مووشه‌كیه‌دا سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له‌و وێزگه‌یه‌دا بوون و چاوه‌ڕێی قه‌تاریان ده‌كرد هه‌تا بۆ شارێكی پارێزراوتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینیان بگوازێته‌وه. به‌رپرسانی وڵاتی ئۆكراین ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌و شوێنه به دوو مووشه‌كی ڕووسی كراوه‌ته‌وه ئامانج و به‌رپرسانی ڕووسیه به كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.