ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی چه‌ند ڕۆژه‌ی نوێان دوو وڵاتی “تاجیكستان” و “قرقیزستان ١٠ كه‌س گیانی له ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته هاتووه‌ته ئاراوه و نزیك به ١٨ هه‌زار له دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وه‌ڵتی قڕقیزستان، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگه‌ربه‌ست، شه‌ڕ و ململانێكی سه‌خت له سنووره‌كانی هه‌ر دوو وڵات به‌رده‌وامه و له ناوچه‌ی سنووری “باتكهن” ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.