دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، دوو گه‌شتیار به‌هۆی ڕنووی به‌فر له كوێستانی شه‌یخ ئایشی قه‌ندیلی پیرانشار كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٧ سهیرانچی سه‌ردانی كوێستانی شه‌یخ ئایشی قهندێلی پیرانشاریان كردووه و به‌ر ڕنووی به‌فر كه‌وتوون. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه پێنج گه‌شتیار ڕزگاریان بووه، به‌ڵام هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.