به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “گادر”ی شنۆ به گومانی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری “ورمێ”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك كوژرا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی گوندی “چریك ئاباد”ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ كه ئاژه‌ڵیان پێ بووه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری “گادر”ی شنۆ دراونته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “عه‌ینی قادرنژاد” گیانی له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی “محه‌ممه‌د له‌تیف خالدی” بریندار بووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.