ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌هۆی بارینی باران و هاتنی لافاو و لێدانی برووسكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی كۆچه‌ری خه‌ڵكی دێهلۆڕان كه یه‌كێكیان منداڵ بووه له‌كاتی باران بارین و هاتنی لافاو ناچاربوون ڕوو بكه‌نه ناوچه شاخاویه‌كان و له‌وێ كه‌وتنه به زه‌بری بروسكه و به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئیلام، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌و ڕووداوه گیانی له‌ده‌ست داوه و منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به‌سه‌ختی سووتاوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.