شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له نزیك بازگه‌ی پشكنینی سه‌راوان دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “یاسین محه‌ممه‌دی” گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی “مێهدی سهنجهرزهی” به‌سه‌ختی بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ده‌ورووبه‌ر ساعه‌ت ٧ی شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی پشكنینی سه‌راوان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتومبێلی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “یاسین محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوڕێكه‌ی به ناوی “مێهدی سهنجهرزهی” به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه یاسین پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرابوو، به‌ڵام هیچ كات سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی نه‌كردبوو.