ڕۆژ شهممه ١ی ڕهزبهر، گەنجێکی خەڵکی لوڕستان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و یەكی دیكەش بریندار بوو.
لە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی خوڕەم ئاوا لە تاران، “مەجید ڕەزایی” بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا و یهكێك له هاوڕێکانی به ناوی “ئیمان حەسەنوەند” بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسه كه ئەو هاووڵاتیانە دۆستی “ئیمان هیممەتی” بوون کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بە دەستی بەكرێگیراوانی حكوومهت لە تاران کوژرا. “مەجید ڕەزایی” لە کاتی ههڵهاتندا دوو فیشەک بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، کاتی کوشتنی “ئیمان هیممەتی”، “مەجید” لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی “ماشەڵڵا مورادجانی”، “عەلی ئەمیری” و “بابەک کازمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی حکوومەت بریندار ببوون.