ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینی سه‌رده‌می داعش له ده‌یره‌زوور، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و منداڵێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له شارۆچكه‌ی “ده‌ویر” هه‌ڵكه‌وتوو له ٧٠ كیلۆمتری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵیش به‌سه‌ختی بریندار بووه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌مشق كراوه.