ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو لاوی ماتۆڕسوار‌ی خه‌ڵكی گوندی “سووره‌بان”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به ناوه‌كانی “نیما كه‌ریمی” و “ئێحسان ئه‌حمه‌دی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و یه‌كیان گیانی له ده‌ست داوه و ئه‌وی تریان به‌سه‌ختی برینداره.
به پێی زانیارییه‌كان، ماتۆڕی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ وانتێكی سایپا پێكدادانی ئه‌بێت و پاشان هێزه‌كانی پۆلیس وه‌دوایان ده‌كه‌ون و به بێ هیچ هوشدارێك ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن كه به هۆیه‌وه “ئێحسان ئه‌حمه‌دی” ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات و “نیما كه‌ریمی” بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.