شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو لاوی ماتۆڕسه‌واری به‌لووچی خه‌ڵكی چابه‌هار له‌كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئنتزامیهكانی چابه‌هار به‌بێ هۆكار به‌دوی ئه‌و دوو لاوه كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكردوون كه یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی دیكه‌یان به‌ناوی “عارف جه‌دگاڵ” زه‌ربه مه‌غزی بووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و لاوه قوربانیه ئاشكرا نه‌كراوه.