شه‌وی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، دوو كوڵبه‌ری خه‌ڵكی گونده‌كانی “قه‌ڵا ڕه‌ش” و “وشكه ده‌ڕه” به‌ناوه‌كانی “ساڵح ڕه‌شیدزاده” و “كه‌ریم” ڕه‌سووڵی” به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌سنووری بانه كوژران و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ساڵح ڕه‌شیدزاده” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵا ڕه‌ش“ی سه‌رده‌شته و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه، شایانی باسه كه ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شید زاده” خێزاندار و باوكی منداڵێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كانی سێ‌و” گیانی له‌ده‌ست دابوو. هه‌روه‌ها “كه‌ریم ڕه‌سووڵی” خه‌ڵكی گوندی “وشكه دۆڵ“ی بانه‌یه و له هه‌مان ڕۆژدا به ته‌قه‌ی هێزه سنووریه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كراوه.