شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “یادگار شام” و “فه‌رشاد جه‌ماڵیفه‌ر” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به ناوی “یادگار شام” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌ختكرد و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌رشاد جه‌ماڵیفه‌ر” خه‌ڵكی كرماشان به فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌سه‌ختی بریندار كرا. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “به‌ختیار شام” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كای حكوومه‌ت گیانی له‌ده‌ستدابوو. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه سێ مه‌ئمووری ڕژیم به ناوه‌كانی سه‌روان “مێهدی محه‌ممه‌دی”، “مۆنته‌شلوو” و “هاجه‌ری” ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هۆكاری كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كۆڵبه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه بوون.