شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئاسۆ كه‌ریمی” و “ئومید وه‌یسی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كوژراو و بریندار بوون.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوون كه ته‌رمی یه‌كێكیان به ناوی “ئاسۆ كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خێزاندار خه‌ڵكی گوندی “كومه‌ره‌ی” پاوه له یه‌كێك له باخه‌كانی شۆشمی دۆزرایه‌وه و ڕاده‌ستی بێهداری شاری نه‌وسوود كرا. هه‌روه‌ها ناسناوی كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “ئه‌مید وه‌یسی” خه‌ڵكی جوانڕۆ ئاشكرا كراوه كه به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود بریندار و له نه‌خۆشخانه‌ی قودسی پاوه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.