ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، دوو كۆچبه‌ر له شاری وانی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسی ئه‌و كۆچبه‌رانه له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه له شاری وانی سه‌ر به باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و به‌هۆیه‌وه كۆچبه‌رێك گیانی له ده‌ستداوه و كۆچبه‌رێكی دیكه‌ش برینداربووه به‌ڵام ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و دیار نییه خه‌ڵكی كوێن.