ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له شاره‌كی “جه‌لالییه”ی كرماشان،یه ک كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و کەسێکی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، قۆربانیانی ئه‌و ته‌قه‌ینه‌وه‌یه چه‌ند كرێكاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كانی ئاسن بوون، دوو كه‌سیان به سه‌ختی بریندار ده‌بن بە دوای گواستنەوەیان بۆ نه‌خۆشخانه کەسێکیان گیانی له ده‌ست ده‌دات وكرێكارێكی دیكه‌ش ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه له كوردستان ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك به هۆی پاشماوه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی شه‌ڕی ئێران و عێراق، ده‌بنه قۆربانی و ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌یان لەو ناوچه سنوورییه‌كان هه‌ڵنه‌گرتووه.