به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان دێولان بۆ بڵوان ئاوا، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری پراید و دێنا ڕوویداوه و شۆفێری پرایده‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و شۆفێری ئۆتومبێله‌كه‌ی دیكه‌ش باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه له ژێر چاودێری ورد دایه.