به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، تانكه‌رێكی قیر له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تانكه‌رێكی قیر له جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و كه‌وته به‌سه‌ر ئۆتومبێلێكی په‌یكاندا كه به‌هۆیه‌وه شۆفێری سه‌واریه‌كه به ناوی “عه‌تا حسێنی جه‌وشه‌ن” ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و كچێك به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.