ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له ده‌روازه‌ی شاری كامیاران تووشی ڕووداوه‌ی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جاده‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری كامیاران زۆر ناستاندارده و ساڵانێكه كه ڕژیم به‌ڵێنی جووت سایدكردنی داوه به‌ڵام پاش ٢٠ ساڵ هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ساڵانه چه‌ندین بارهه‌ڵگر له‌و مێحوه‌ره تڕانزیتیه تووشی ڕووداوه‌ی هاتووچۆ ده‌بن و كاره‌ساتی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. جاده‌ی كامیاران- سنه به‌شێك له جاده‌ی تڕانزیتی كرماشان میاندووئاوه و زۆربه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی سووته‌مه‌نی كه له پترۆشیمیه‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقیه‌وه بۆ كرماشان ده‌ڕوون له‌و مه‌سیره پڕ مه‌ترسیه تێپه‌ڕ ده‌بن.