ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ڕووخانی دیواری كارخانه‌یه‌كی تازه دامه‌زراوی ڕووكشی لاستیك له شارستانی ڕاوه‌ری ئوستانی كرمان، دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه و ته‌رمی هه‌ر دوو كرێكاره‌كه‌یان له ژێر ئاوار ده‌رهاورد. پاش گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێك له كرێكاره‌كان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه ده‌بێته هۆی قوربانیی بوونی ده‌یان كرێكار له ئێران.