ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، مینێک لەناو یەکێک له شوێنکارەکانى شارۆچکەى کفرى لە سنورى ئیدارەى گەرمیان تەقیەوە و به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون كه یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی پۆلیسى ناوچه‌ی گەرمیان، دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی هه‌ینی لە شارۆچكه‌ی “کفری” بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، کوڕەکە پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی لەدەستدا.