کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیم له‌ به‌مپور

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “موحسین حه‌یده‌رنه‌سه‌ب” و “عه‌بدی دلێگانی” به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی به‌مپور كوژراو و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به‌ ئۆتومبێلێكی شه‌خسی چوونه‌ته‌ به‌رده‌م دووكانی موحسین و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكردووه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا “موحسین حه‌یده‌رنه‌سه‌ب” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و شارۆمه‌ندێكی دیكه‌ به‌ ناوی “عه‌بدی دلێگانی” به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌مان شه‌و له‌ ناوچه‌ی تیسی چابه‌هار دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “عه‌لی ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-