کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژران و برینداربوونی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی

به‌یانی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی مێهرستان به‌ ناوه‌كانی “مه‌جید بارانزهی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “محه‌ممه‌د حسێنبۆڕ” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، مه‌جید بارانزهی و محه‌ممه‌د حسێنبۆڕ له‌ سه‌ر ماتۆڕ دا بوون كه‌ به‌ بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، مه‌جید گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و محه‌ممه‌د به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.