ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی خاش، ئۆتۆمبێلێكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی “نادر شاهۆزهی” گیانی له‌ده‌ست داوه و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “بێهزاد شاهۆزهی” به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه پاش وه‌رگرتنی به‌نزین له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری خاش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ هۆكار دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه نادر شاهۆزهی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و بێهرووز شاهۆزهی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.