ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو سووختبه‌ر له شارستانی سه‌ربیشه‌ی سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی شومالی له‌كاتی ڕادوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه كوژران و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌كاتی ڕادوونانی ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له شارستانی سه‌ربیشه، هێزه‌كای یگانی مێرساد به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر ڕێگایان دانا و به‌هۆیه‌وه ئۆتومبێله‌كه وه‌رگه‌ڕا و ئاگری گرت. پاش ئه‌و ڕووداوه شۆفێری ماشێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رنشینێكی دیكه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.